ڕۆژی شەممە ٢٨ـی خەرمانانی ٢٧٢٦ـی کوردی بەرامبەر بە ١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٦ـی زایینی، لە ٣٤ەمین ساڵیادی شەهیدانی میکۆنۆسدا یادی ئەو شەهیدانە بەرز ڕاگیرا.
ئەم یادمانە بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو، کە لەلایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی ئاڵمان ڕێک خرابوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان: باخەکۆ مورادی، ساسان خاتوونی، دیاکۆ بەگی و ئیبراهیم محەممەدپوور بەشدارییان کرد

