هەواڵەکان

بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی ئیلام دەکرێتەوە

بەپێی ناوەڕۆکی پەرتووکچەی گروپی زانستە مرۆییەکان، بەشی زمان و ئەدەبی کوردی بۆ زانکۆی ئیلام زیاد کراوە و ئەم زانکۆیە لە ساڵی نوێی خوێندنەوە دەست بە وەرگرتنی خوێندکار لەم بەشە دەکات.

کردنەوەی ئەم بەشە لە زانکۆی ئیلام هەنگاوێکی گرینگە بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەکادیمی، توێژینەوە و گرنگیدان بە زمان و ئەدەبی کوردی. پێشتر لە زانکۆی کوردستانیش بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کرابووەوە.

چالاکانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی لە ئیلام بە پێشوازیکردن لەم هەنگاوە، هیوادارن کردنەوەی ئەم بەشە بتوانێت لە بەهێزکردن، پەرەپێدان و پاراستنی زمانی کوردی و هەروەها پەروەردەکردنی کەسانی پسپۆڕ لەم بوارەدا کاریگەریی بەرچاوی هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *