حەوتووی ڕابردوو خوێندکارێکی عەرەب بەناوی “ئەحمەد بالیدی” خەڵکی ئەهواز، لە ئەنجامی ناڕەزایەتی‌دەربڕین بەرامبەر بە ستەمی شارەداریی ئەو شارە کە شوێنی بەدەست‌هێنانی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەیان ڕووخاندبوو، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەو هۆیەوە حەفتالەسەدی جەستەی سووتا.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە چەندین ناڕەزایەتی لەو شارە سەری هەڵدا و ناڕازییان خوازیاری دادگایی‌کردنی ئەو کەسانە و لە سەرووی هەموویانەوە شارەداری ئەهواز بوون، کەوا بوونە هۆی ڕوودانی ئەو کارەساتە.
ئەمە لە کاتێک‌دایە کە کۆماری ئیسلامی لەجیاتی سزادانی کاربەدەستانی شارەداریی شاری ئەهواز، لە نوێترین هەنگاوی‌دا دەستی داوەتە دەسبەسەرکردنی ژمارەیەک لەو ناڕازییانە کە بریتین لە: “حەسەن سەلامات”، “جەواد ساعدی” و “سادق ئالبۆشۆکە”.

شایانی باسە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هەمیشە سیاسەت و بەرنامەی کارییەکانی لەسەر بنەمای هەڵاواردنی نەتەوەیی و سەرکوتی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان بنیات ناوە، هەربۆیە هاووڵاتیانی عەرەب، کورد، بەلووچ و… چەوسانەوەیەکی چەندقات ئەزموون دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید