شەوی ڕابردوو خوێندکارێکی تەمەن ۲۴ ساڵی زانکۆی بەهەشتی، بە ناوی “ڕۆبینا ئەمینیان” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.

ڕۆبینا بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری مەریوان بوو و چەن ساڵێک بوو لەگەڵ بنەماڵەیەک لە شاری کرماشان نیشتەجێ ببوون.

ناوبراو کە خوێندکاری زانکۆی بەهەشتیی تاران بوو، بە وتەی شایەدحاڵان لە مەودایەکی کەم و لە پشتەوە تەقە لە سەری کراوە و بەداخەوە هەر لەجێ‌دا گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە ناوەندە ئەمنیەتییەکان ئامادە نەبوون تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی بکەن، بەڵام بنەماڵەی ڕۆبینا بە هەر هەوڵێک بێت تەرمەکەی دەبەنەوە بۆ کرماشان، لەوێش لەژێر گوشاری زۆری ناوەندە ئەمنیەتییەکان‌دا بەنهێنی و بەبێ‌بەشداریی خەڵک تەرمەکەی دەنێژن.

لە شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران لەدژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، توێژی خوێندکار لە یەکەمین توێژەکان بوون کە بۆ داواکانیان پەیوەستی ئەم ناڕەزایەتییانە بوون.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید