بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لەلایەن ئەندامێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانەوە
“ساسان یەعقووبی”، ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان توانیی بڕوانامەی ماستەر لە بەشی پزیشکی کۆمەڵ و خێزان لە زانکۆی سلێمانی بەدەست بێنێ.
تێزی ماستەرەکەی کە لەلایەن لێژنەی وتووێژەوە بە دەرەجەی زۆر باشە وەرگیرا، بابەتێکی پێوەندیدار بە ژووری نەشتەرگەرییە و لە ژێر ناوی “هەڵسەنگاندنی ئاستی زانیاری و هەڵوێست و کارپێکردن، سەبارەت بە ڕێوشوێنی خۆپارێزیی ستاندارد لە نێوان پەرستارانی نەخۆشخانە حکوومی و تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق”دایە.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ ئە
م سەرکەوتنە، هیواخوازە ناوبراو بتوانێ لە باقیی قۆناغەکانی خوێندنیشیدا سەرکەوتوو بێت و شانازیی پتر بۆ خۆی و ڕێکخراوەکە مسۆگەر بکات.



