لە ڕۆژانی ڕابردوو “زەیتوون کۆهزادی”، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتاییی “فردوسی” لە شاری جوانڕۆ بەبۆنەی پێشکەش‌کردنی سروودی شۆڕشگێڕانەی “ڕێی خەبات” لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە وێڕای لێپێچینەوە لە کارەکەی لادراوە و لە پیشەی مامۆستایەتی دەرکراوە.

ئەم سروودە بەناوبانگە کە پەیامی خۆڕاگری و یەکڕیزی و ئازادی‌خوازیی پێیە، لە ڕێ‌وڕەسمێک‌دا بەبۆنەی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەی فیردەوسیی جوانڕۆوە پێشکەش کرابوو. ئەم هەوڵەیان بووە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان لەسەر قوتابخانەکانی ئەو شارە و شارەکانی دەوروبەریش.

هەر لە شاری جوانڕۆ و لە قوتابخانەی “مەولەوی”ـی ئەو شارە، بۆ یەکەم جار قوتابیان بە جلی فۆرمی کوردییەوە ساڵی خوێندنیان دەست پێ‌کرد. بەڕێوەبەرانی ئەو خوێندنگەیە لە پێوەندی لەگەڵ مەبەستی ئەم هەوڵەیان‌دا دەڵێن: “مەبەستمان پاراستنی جل‌وبەرگی کوردی و ڕەسەنایەتیی کولتووری کوردەوارییە.”

شایانی باسە وشیاریی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای گوشاری بەردەوامی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here