یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی چالاکییەکانیدا و لە بەرەبەری ۲۶ـی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، دیاری و لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەشی بەشێک لە سکرتێرانی پێشووی ڕێکخراوەکە و هەروەها بەشێک لە بەڕێوەبەریی هەڵبژێرراوی کۆنگرەی شەشەمی یەکیەتیی خوێندکاران کرد.
سکرتێرانی پێشووی یەکیەتیی خوێندکاران، کە بریتیی بوون لە بەڕێزان: کاک کەریم پەرویزی، کاک ڕەحمان سەلیمی، کاک کاروان شەرەفی، کاک جەماڵ فەتحی و خاتوو سەرگوڵ شابازی، لەلایەن هەردی سەلیمی، سکرتێری ئێستای ڕێکخراوەکەوە بە پێدانی لەوحێک و دیاریی ئاڵای کوردستان، ڕێز لە ڕابردووی تێکۆشانیان گیرا. لە بەشێکی دیکەدا بەڕێوەبەرانی پێشووی ڕێکخراوەکەش هەرکام لە بەڕێزان: هەرمان بەزازی، فارووق سۆهرابی، ڕەحمان سەلیمی و ناسر فەتحی، لەلایەن پێدرام سلێمانییەوە ڕێزیان لێ گیرا.














