چالاکییەکان

یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان ڕێزی لە ڕابردووی تێکۆشانی رێکخراوەییی بەشێک لە سکرتێران و بەڕێوەبەرانی پێشووی ڕێکخراوەکە گرت.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی چالاکییەکانی‌دا و لە بەرەبەری ٢٦ـی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، دیاری و لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەشی بەشێک لە سکرتێرانی پێشووی ڕێکخراوەکە و هەروەها بەشێک لە بەڕێوەبەریی هەڵبژێرراوی کۆنگرەی شەشەمی یەکیەتیی خوێندکاران کرد.

سکرتێرانی پێشووی یەکیەتیی خوێندکاران، کە بریتیی بوون لە بەڕێزان: کاک کەریم پەرویزی، کاک ڕەحمان سەلیمی، کاک کاروان شەرەفی، کاک جەماڵ فەتحی و خاتوو سەرگوڵ شابازی، لەلایەن هەردی سەلیمی، سکرتێری ئێستای ڕێکخراوەکەوە بە پێدانی لەوحێک و دیاریی ئاڵای کوردستان، ڕێز لە ڕابردووی تێکۆشانیان گیرا. لە بەشێکی دیکەدا بەڕێوەبەرانی پێشووی ڕێکخراوەکەش هەرکام لە بەڕێزان: هەرمان بەزازی، فارووق سۆهرابی، ڕەحمان سەلیمی و ناسر فەتحی، لەلایەن پێدرام سلێمانییەوە ڕێزیان لێ گیرا.

یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان ڕێزی لە ڕابردووی تێکۆشانی رێکخراوەییی بەشێک لە سکرتێران و بەڕێوەبەرانی پێشووی ڕێکخراوەکە گرت.

١٩
92356 (2)
92356 (3)
92356 (4)
92356 (5)
92356 (6)
92356 (7)
92356 (8)
92356 (9)
92356 (1)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *