ئەمڕۆ لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆڵن بۆ ڕێزگرتن لە ناو و یادی شەهیدانی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا بە نیشاندان و دانانی وێنەی پتر لە ٧٠٠ شەهید کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە شەهید کراون گۆشەیەک لە جینایەتەکانی ڕژیم بە کۆمەڵگەی جیهانی و خەڵکانی ئاڵمانی نیشان درا، هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی ناوی شەهیدان تاجەگوڵی ڕێز و وەفا لە سەر وێنەکان داندرا.

ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی چالاکانە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کرد و پەیامی یەکیەتیی خوێندکاران لە لایەن “هەژار خاتەمی”، ئەندامی چالاکی ڕێکخراوەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here