لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکیەتیی خوێندکاران و لاوانی پارتی کۆنسێرڤاتیڤی نۆروێژ کۆنگرەی خۆی بەڕێوە برد، لەم کۆنگرەیەدا کە بەفەرمی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانیان بانگهێشت کردبوو، لە بەشێک لە بڕگەکانی کۆنگرەدا پەیامی سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرە، لەلایەن “ناسر قادرپوور” ئەندام و نوێنەری ڕێکخراو لە وڵاتی نۆروێژ پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

لە پەیامەکەدا وێڕای سڵاو و پیرۆزباییی کۆنگرە و هیوای سەرکەوتن‌خواستن، باسێک لە گرینگیی بزووتنەوەی خوێندکاری و هەبوونی ڕێکخراوی تایبەت بە توێژی خوێندکار و هەروەها پێشینەی ئەم ڕێکخراوە و بزووتنەوە خوێندکارییە کوردییەکان کرا.
لە درێژەی پەیامەکەدا ئاوڕێک لە دۆخی هەنووکەییی خوێندکاران لە ئێران و بەتایبەتی کوردستان درایەوە و لەگەڵ ئاشناکردنی خوێندکارانی بیانی لەگەڵ دۆخ و ویستی خوێندکارانی کورد، باس لە گرینگیی بەردەوامیی پێوەندییە دوولایەنەکان کرا و لەسەر ئەو ئەسڵە جەخت کرایەوە کەوا بزووتنەوەی کورد بەگشتی پێویستی بە پاڵپشتیی هەمەلایەنەی وڵاتانی ئورووپایی و هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانەیە وا باوەڕیان بە مافی نەتەوە بێ‌دەوڵەتەکان و مافی مرۆڤ بەگشتی هەیە.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here