خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان!
خوێندکارانی بەهەڵوێست و شوناسپارێزی کورد!
ئێمە وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، پاڵپشتیی تەواوی خۆمان لەو بانگەوازە ڕادەگەیەنین کە حەوت حیزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەمەبەسەتی پاڵپشتی لە خوشکان و برایانمان لە ناوچەکانی خوارووی کوردستان، داوایان لە خەڵک و چین و توێژە جیاوازەکان و هەروەها ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، کەوا بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۸ی بەفرانباری ۱۴۰۴ مانگرتنێک بەڕێوە بەرن.
ئەم بانگەوازە لە کاتێکدا کە ڕێژیمی دڕندە و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی دووبارە دەستی داوەتە تاوان و جینایەت لەدژی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان، زۆر بەجێیە و هیوادارین پێشوازیی لانیزۆری هەموو چین و توێژ و ئەنجومەن و بەگشتی کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەگەڵ بێت.
کوردستان یەکگرتووە و هەرگیز پشتی ڕۆڵەکانی خۆی بەرنادات.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
۱۶ی بەفرانباری ۱۴۰۴ی هەتاوی – ۶ـی ژانویەی ۲۰۲۶ـی زایینی





