بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی هونەری ئیسفەهان بەبۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیان‌نامەیەکیان بڵاو کردەوە.

ئەم خوێندکارانە بە ئاماژەدان بە دۆخی بەمیلیتاریزەکراوی زانکۆکان ناڕەزایەتیی خۆیان لەو بارەوە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد زانکۆ پادگان نییە.

لە بەشێکی تر لەو بەیان‌نامەیەدا هاتووە: “دەسەڵات بۆ ئەوەی زانکۆ لە واتای خۆی بسڕێتەوە و کەشێکی پۆلیسی زاڵ بکات، لە هیچ هەوڵێک درێغی نەکردووە، بەڵام ئێمە وەک خوێندکارانی زانکۆی هونەری ئیسفەهان ئەم هەوڵانەیان پووچەڵ دەکەینەوە، چونکە ئەو جەستانەی وا هەستی ئازادییان تێ‌دا هەڵخڕاوە، هەرگیز ناچەمێنەوە.”

شایانی باسە لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی کەشێکی پۆلیسی لە زانکۆکان‌دا زاڵ بکات و حەراسەتی زانکۆکانی بەر داوەتە گیانی خوێندکاران، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا هەڵوێست و ناڕەزایەتیی خوێندکاران بەو هەوڵانەی کۆماری ئیسلامیی لێ کەوتووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید