لە یەک مانگی ڕابردوودا پێنج خوێندکار دەستیان داوەتە خۆکوشتن و بەداخەوە لە هەوڵەکەشیان‌دا سەرکەوتوو بوون و گیانی خۆیان لەدەست داوە.

لە دوایین حاڵەتەکان‌دا خوێندکارێک بەناوی “فاتمە کەماڵی”، خوێندکاری ماستەری زانستگەی شیراز، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکام‌دا گیانی خۆی لەدەست داوە.

هەر لەم پێوەندییەدا خوێندکارێکی تر بەناوی “سەبا فایەق”، خوێندکاری زانستگەی هونەری تاران لەدوای خۆکوشتن گیانی لەدەست داوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان خۆکوشتن دووەم هۆکاری مەرگی لاوانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٩ ساڵان لە ئێران‌دایە. هەر ئەم ڕاستییە دەرخەری ئەوەیە خوێندکاران لە ئێران‌دا کە لەگەڵ گوشاری خوێندن، نیگەرانیی پیشەیی و دامەزران و کێشە ئابوورییەکان‌ و هەروەها کەشی پۆلیسی و داخراوی زانستگەکان‌دا بەرەوڕوون، زیاتر بەرەوڕووی ئەو مەترسییانە دەبنەوە.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here