خاتوو “نەرمین عوسمانی”، ئەندامی یەکیەتیی خوێندکاری دێموکراتی کوردستان توانیی بەسەرکەوتنەوە بڕوانامەی ماستەر لە بواری تەندروستی و پزشکیدا لە وڵاتی ئاڵمان بەدەست بێنێت.
نەرمین عوسمانی کە ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئاڵمانە، توانیویەتی درێژە بە خوێندنی بدات و لەوێ بڕوانامەی ماستەری لە بواری “بەڕێوەبردنی بنکە تەندروستییەکان و سەرپەرشتیی کارمەندان” بەدەست هێناوە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستاندا هەیبوو، وێڕای سپاسی بنەماڵەکەی بەتایبەت دایک و باوکی کە بەوتەی خۆی هەردەم پاڵپشتی بوون، هەروەها سپاسی مامۆستایانی شەهید “نەسرین حەدداد” و “سوهەیلا قادری”ـیشی کرد وەک یەکێک لەو مامۆستایانەی نێو شۆڕش کەوا ئەرکی پیرۆزی مامۆستایەتیی منداڵانی شۆڕشیان لە ئەستۆ بووە و لە پێگەیاندنیاندا ڕۆڵی زۆریان هەبووە.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پیرۆزباییی ئەم سەرکەوتنە لە خاتوو نەرمین عوسمانی دەکات و ئومێدەوارە ناوبراو لە داهاتووشدا بتوانێت پلەکانی سەرکەوتن یەک لەدوای یەک ببڕێت.


