نماد سایت یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان

بەدەست‌هێنانی بڕوانامەی ماستەر لەلایەن ئەندامێکی یەکیەتیی خوێندکارانەوە لە وڵاتی ئاڵمان

خاتوو “نەرمین عوسمانی”، ئەندامی یەکیەتیی خوێندکاری دێموکراتی کوردستان توانیی بەسەرکەوتنەوە بڕوانامەی ماستەر لە بواری تەندروستی و پزشکی‌دا لە وڵاتی ئاڵمان بەدەست بێنێت.

نەرمین عوسمانی کە ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئاڵمانە، توانیویەتی درێژە بە خوێندنی بدات و لەوێ بڕوانامەی ماستەری لە بواری “بەڕێوەبردنی بنکە تەندروستییەکان و سەرپەرشتیی کارمەندان” بەدەست هێناوە.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێک‌دا کە لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان‌دا هەیبوو، وێڕای سپاسی بنەماڵەکەی بەتایبەت دایک و باوکی کە بەوتەی خۆی هەردەم پاڵپشتی بوون، هەروەها سپاسی مامۆستایانی شەهید “نەسرین حەدداد” و “سوهەیلا قادری”ـیشی کرد وەک یەکێک لەو مامۆستایانەی نێو شۆڕش کەوا ئەرکی پیرۆزی مامۆستایەتیی منداڵانی شۆڕشیان لە ئەستۆ بووە و لە پێگەیاندنیان‌دا ڕۆڵی زۆریان هەبووە.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پیرۆزباییی ئەم سەرکەوتنە لە خاتوو نەرمین عوسمانی دەکات و ئومێدەوارە ناوبراو لە داهاتووش‌دا بتوانێت پلەکانی سەرکەوتن یەک لەدوای یەک ببڕێت.

خروج از نسخه موبایل