ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ـی هەتاوی “کانی جەهانگیری”، خوێندکاری سەرکەوتوو و هاوکاری چالاکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان توانی بەسەرکەوتوویی لە شاری پاریس بڕوانامەی ماستەر بەدەست بهێنێت.

ناوبراو ئەم دەسکەوتە زانستییەی پێشکەش بە دایک و باوکی و تەواوی نەتەوەی کورد کرد و ڕاشیگەیاند: “ئەم بڕوانامەیە لەم کاتە هەستیارەدا تەنیا دەستکەوتێکی تاکەکەسی نییە.” لە درێژەش‌دا ئەم سەرکەوتنەی پێشکەشی دایک و باوکی و هەروەها نەتەوەی کورد کردووە.

کانی جەهانگیری جەختیشی کردەوە کە ئەمە تەنیا هەنگاوی یەکەمە و بەردەوام دەبێت لە خوێندن و تێکۆشان بۆ دۆزی ڕەوای کورد تا گەیشتن بە ئازادیی نەتەوەکەمان.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە پیرۆزبایی لە خاتوو کانی جەهانگیری دەکات و ئومێدەوارە لە خوێندن و تێکۆشانی‌دا بەردەوام بێت.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here