لە درێژەی کار و چالاکییە فێرکارییەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لە ڕۆژانی ۷، ۸ و ۹ی بەفرانبار، خولێکی ڕاهێنان لەسەر “بێژەری و پێشکەشکاری” بۆ پۆلێک لە کچان و کوڕانی ئەندامی ڕێکخراوەکانی خوێندکاران و لاوان بەڕێوە چوو.


ئەم خولە بە هەوڵی هاوبەشیی سێ ڕێکخراوی “کوردشۆپ”، “یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان” و “یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” بەرێوەچوو.
لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا، وانەکان بە شێوەی تیۆری لەلایەن “وڵات قادری”، بەرپرسی دامەزراوەی کوردشۆپ و مامۆستای ئەم خولەوە پێشکەش کران، جیاوازییە زانستی و هونەرییەکانی نێوان “بێژەر” و “پێشکەشکار”، هەروەها تایبەتمەندییەکانی بێژەرێکی سەرکەوتوو کرد.


ڕۆژی دووەمی خولەکە تەرخان کرابوو بۆ لایەنی کردەیی و هونەری دەربڕین، لەم بەشەدا مامۆستای خولەکە چەندین ڕاهێنانی تایبەت بە “دەنگ” و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دروستی دەنگی بۆ فێرخوازان باسکرد و فێرخوازانیش بەشدارییەکی چالاکانەیان کرد.


لە ڕۆژی سێیەم و کۆتایی‌دا، دوای هەڵسەنگاندنی ئاستی فێرخوازان و وەرگرتنی پێشنیار و ڕەخنەی بەشداربووان، لە خولەکەدا لەلایەن وڵات قادری، مامۆستای دەورەکەوە بڕوانامە بە هەرکام لە بەشداربووان پێشکەش کرا. جێی ئاماژەیە یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەوحێکی ڕێزلێنانی بە مەبەستی بەرێوەچوونی سەرکەتووانەی خولەکە پێشکەش بە بەڕێز وڵات قادری کرد، کە ئەم لەوحە لەلایەن پێدرام سلێمانی، جێگری سکرتێری یەکیەتیی خوێندکارانەوە پێشکەش کرا.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید