هەیئەتی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان “هەردی سەلیمی”، “پێدرام سلێمانی”، “ئاگرین محەممەدی” و “سۆنیا نوسرەتی” لەلایەن هەرکام لە هاوڕێیان “هۆگر حسەین”، سکرتێری یەکێتیی گشتیی قوتابیانی کوردستان، “ڕاستی کاویس”، جێگری سکرتێر و “مارۆن عەدنان” بەرپرسی پێوەندییەکانی یەکێتیی گشتیی قوتبیانی کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.

لەم دیدارەدا کە لە بارەگای سەرەکیی حیزبی شیووعیی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، سەرەتا لەسەر دۆخی سیاسیی ناوچەکە بەگشتی و دوو بەشی کوردستان بەتایبەتی ئاڵ‌وگۆڕی ڕاوبۆچوون کرا.

دواتر هەرکام لە هەیئەتەکان وێڕای باسێکی چڕوپڕ لەسەر مێژووی هاوکاری و هاواهەنگییەکانی پێشووتری حیزبی شیووعی و دێموکرات و ڕێکخراوەکانی خوێندکاران و قوتابیان، لەسەر کۆمەڵێک بەرنامە و پلانی هاوبەش بۆ داهاتوو قسەیان کرد.

لە کۆتایییش‌دا جەخت لەسەر پتەوترکردنی هاوکاری و پێوەندیی دوولایەنەیان لە داهاتوودا کرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید