لە چەند حەوتووی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕاپۆرت لەسەر دۆخی خراپی تەندروستی و خۆشبژیویی ژمارەیەکی بەرچاو لە زانکۆ و خەوگەکانی ئێران بڵاو بووەوە، کە لەوانەدا ئاماژە بەوە کرابوو خوێندکارەکان لە دۆخێکی نەشیاوی ئەمنیەتی، تەندروستی و پێداویستیی خۆشبژیوی‌دا بەسەر دەبەن.

لە ئێستادا قەیرانی کەم‌ئاویی ئێران کە ماوەیەکە بە قەیرانەکانی تری ئەو وڵاتە زیاد بووە و لە سایەی ناکارامەییی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا تا دێ ئەم قەیرانە زیاتر بەرۆکی خەڵک دەگرێ، ناوەندی زانکۆکانیشی گرتووەتەوە و کێشەی کەم‌ئاوی و بێ‌ئاوی بووەتە کێشەیەکی جددی و چەندین زانکۆی گەورە لە ئێران‌دا ئاوەکانیان بڕاوە و تەنانەت بۆ حەمام‌کردن دەبێ لە پێش‌دا ناونووسی بکەن و لە ۲۴ کاتژمێردا تەنیا ۲ کاتژمێر بۆ خۆشۆردن تەرخان کراوە.

هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ئەم کێشانە، ناڕەزایەتیی خوێندکارانیش زیاتر بووەتەوە و کۆمەڵێک دروشمی وەک: “ئاو، برق، ژیان، مافی ڕەوای ئێمەیە” لە زانکۆکان‌دا دەبیسترێ.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەجیات چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، دەستیان کردووە بە هەڕەشە و گرتنی بەشێک لە خوێندکارە ناڕازییەکان.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید