نماد سایت یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتی لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە کۆڵنی ئاڵمان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەک لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان بەبۆنەی پاڵپشتی لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و هەروەها مەحکووم‌کردنی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەم حیزبانە بەڕێوە چوو.

لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بە بەدەستەوەگرتنی وێنەی خوێندکارانی شەهیدی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، وێڕای وەبیرهێنانەوەی یادی ئەو شەهیدانە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و هێزی سەرکوتی ئەو ڕێژیمەیان شەرمەزار کرد.

شایانی باسە لە مانگی بەفرانباردا و لە ئەنجامی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی خەڵکی ئێران ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە گیانیان لێ ئەستێنرا.

خروج از نسخه موبایل