نماد سایت یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان

بەشێک لە خوێندەڤانانی سەرکەوتووی نێو شۆڕش لەلایەن یەکیەتیی خوێندکارانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە درێژەی چالاکییەکانی‌دا و لە بەرەبەری ٢٦ـی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، دیاری و لەوحی ڕێزلێنانی پێشکەشی بەشێک لە خوێندەڤانانی سەرکەوتووی نێو شۆڕش و مامۆستایانی زانکۆ کرد کە ئەم ڕێزلێنانانە لەلایەن خاتوو ئاگرین محەممەدییەوە بە بەرێزان: دوکتور سمایل بازیار، دوکتور قادر وریا، دوکتور هەژار ڕەحیمی، دوکتور عەباس ئەحمەدی، دوکتور پەیمان عەزیزی، دوکتور ئارەزوو نستانی، مامۆستا سۆران باریکە، مامۆستا نیشتمانی ڕۆحانی، مامۆستا کوێستان نستانی و مامۆستا ئارارات ڕەحیمی پێشکەش کرا.

خروج از نسخه موبایل