ڕۆژی شەممە ۱۰ی ڕێبەندان، لە نێوان بەڕێوەچوونی کۆنگرەی حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)، بڕیارێکی مێژوویی لەسەر دۆخی سیاسیی ئێران و پشتیوانی لە دۆزی کورد پەسەند کرا. ئەم دەسکەوتە لەسەر داواکاری و پێشنیاری ڕاستەوخۆی هەژار خاتەمی، ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان بوو، کە وەک ئەندامی فەرمیی حیزبی SPD و نوێنەری یەکیەتیی خوێندکاران بەشداریی کۆنگرەکەی کردبوو.
لەم کۆنگرەیەدا شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە سیاوەش محەممەدی، ئانیتا فاڕابی و فرمێسک مورادی و هەژار خاتەمی بەشدار بوون.

لەسەر داوای هەژار خاتەمی، بابەتی پاڵپشتی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان و هەروەها مەحکووم‌کردنی جەنایەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خرایە دەنگدانەوە و بەفەرمی پەسەند کرا، کە تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە پێویستە حیزبی SPD پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ویست و داخوازییەکانی گەلانی نێو ئێران بکات و هەوڵ بدات کاریگەریی لەسەر حکوومەتی ئاڵمان دابنێت.
هەروەها ئەم بڕیارە وەک هەنگاوێکی گرنگ دەبینرێت بۆ ئەوەی حیزبی ناوبراو فشارەکانی بۆ سەر دەوڵەتی ئاڵمان چڕ بکاتەوە تا هەڵوێستی توندتر و کردەییتر بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی بگرێت و پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی گەلی کورد بکات.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید