هەیئەتێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان: “ئارمان یەعقووبی”، ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی خوێندکاران و “ساسان یەعقووبی”، ئەندامی ڕێکخراوەکە، لە هەشتەمین “سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان” لە هەڵەبجە بەشدارییان کرد.
ساسانی یەعقووبی وەک ڕێکخەر و هەروەها پێشکەشکاری بۆنەکە و یەکێک لە پەنێل‌گێڕانی ئەم سیمپۆزیۆمە بەشداریی کردبوو کە پشکی شێری لەم چالاکییەدا پێ بڕابوو.
هەشتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان وەک نەریتێکی ساڵانە و هەوڵێکی پێویست لەپێناو هاندانی توێژەران و دامەزراوە زانستییەکان، ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی کەیساینەوە بەڕێوە دەچێت. لەم بۆنەیەدا، جگە لەوەی دە نایابترین توێژینەوەی زانستی، دیاری‌کردنی گەنجترین توێژەر لەسەر ئاستی ئێراق، لە هەمان کات‌دا هەموو توێژەرانی سەرکەوتوو خەڵات دەکرێن. خاڵێکی گرینگی تری جێی ئاماژەپێکردن ئەوەیە ڕیزبەندی‌کردنی تەواوی توێژینەوەکانی جیهان لەلایەن ڕێکخراوی کەیساینەوەیە، کە ئەمە جێگای شانازییە دامەزراوەیەکی کوردستان وا لە بواری توێژینەوەی زانستی‌دا کار دەکات، بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی جیهان‌دا، ئەم ڕیزبەندکردنە ڕابگەیەنێت؛ ڕیزبەندی‌کردنی نزیکەی ۴.۶ ملیۆن توێژینەوە کە لە ساڵی ۲۰۲۴دا لە تەواوی جیهان‌دا بڵاو کراوەتەوە.
لە کۆتایی‌دا هەیئەتی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکان و مامۆستایانی زانکۆ جیاوازەکان‌دا هەبوو و وێڕای جەخت‌کردنەوە لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکان، لەسەر هاوکاریی زیاتر و بەڕێوەبردنی کاری هاوبەش لە داهاتوودا ڕێک کەوتن.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید