نماد سایت یەکیەتیی خویندکارانی دێموکراتی کوردستان

بەدەست‌هێنانی بڕوانامەی ماستەر لەلایەن ئەندامێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانەوە

بەدەست‌هێنانی بڕوانامەی ماستەر لەلایەن ئەندامێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانەوە

“ساسان یەعقووبی”، ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان توانیی بڕوانامەی ماستەر لە بەشی پزیشکی کۆمەڵ و خێزان لە زانکۆی سلێمانی بەدەست بێنێ.

تێزی ماستەرەکەی کە لەلایەن لێژنەی وتووێژەوە بە دەرەجەی زۆر باشە وەرگیرا، بابەتێکی پێوەندیدار بە ژووری نەشتەرگەرییە و لە ژێر ناوی “هەڵسەنگاندنی ئاستی زانیاری و هەڵوێست و کارپێکردن، سەبارەت بە ڕێ‌وشوێنی خۆپارێزیی ستاندارد لە نێوان پەرستارانی نەخۆشخانە حکوومی و تایبەتەکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق”دایە.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ ئەم سەرکەوتنە، هیواخوازە ناوبراو بتوانێ لە باقیی قۆناغەکانی خوێندنیشی‌دا سەرکەوتوو بێت و شانازیی پتر بۆ خۆی و ڕێکخراوەکە مسۆگەر بکات.

خروج از نسخه موبایل