گۆڤاری کارین کە گۆڤارێکی خوێندکارییە و لە زانکۆی سنە و لەلایەن بەشێک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیەوە ئامادە دەکرێ و بە شێوەی ڕانامە بڵاو دەبێتەوە، یەکەم ژمارەی خۆی بڵاو کردەوە.
ئەم گۆڤارە، گۆڤارێکی کۆمەڵایەتی – زانستی – چاندی و ئەدەبییە و بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو دەبێتەوە. وەک دەستەی بەڕێوەبەریی گۆڤاری کارین باس دەکات، ئامانجی ئەم گۆڤارە ئەوەیە پاڵنەرێک بێت بۆ ئەوەی خوێندکاران چالاکتر بن و لە زانکۆ و مەیدانە جیاوازەکان‌دا ڕۆڵ و دەورێکی کاراتر بگێڕن.

ژمارەی یەکەمی گۆڤارەکە، تایبەتە بە توێژی خوێندکار و زانکۆ، لەم ژمارەیەدا پرس و بابەتی پێوەندیدار بە زانکۆ و خوێندکار هەم لە ڕووی مێژوویی و هەمیش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای خوێندکار، هاتووەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

یەکەم ژمارەی گۆڤاری کارین ئێستا لە کۆلێژی زانستە مرۆیییەکانی زانکۆی سنە بەردەستە.

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید