جیهان بێتووشی، ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و خوێندکاری بەشی کوردی لە زانکۆی کۆیە، توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشەکەیدا بەدەست بێنێ.

خاتوو جیهان لە ئەندامانی چالاکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانە و سەرەڕای کەمیی پێداویستی و دژواریی خوێندن توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ کە سەرکەوتنێکی گەورەیە.

ناوبراو لە وتووێژێکدا کە لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکەماندا هەیبوو، وتی: “یەکێک لە ئاواتەکانم ئەوە بووە ببمە مامۆستای زمانی شیرینی کوردی و لەم ڕێیەوە بتوانم خزمەتێک بە نەتەوەکەم بکەم.”
هەروەها لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد: “پێشتر بەشی تەندروستیم تەواو کردبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەونێکم هەبوو و ئەویش ئەوە بوو بتوانم خزمەتێکی زیاتر بە زمانی نەتەوەکەم بکەم، لە بەشی زمانی کوردیدا درێژەم بە خوێندن دا.”

خاتوو جیهان لە کۆتاییدا توێژینەوەکەی لەسەر بەراوردکاری لەنێوان زمانی کوردی و زمانەکانی تر بەتایبەت فارسی پێشکەش کردبوو، کە لەوێدا هەوڵی دابوو لە ڕێگەیەکی زانستی و بە شێوەیەکی ئەکادیمیک و لەسەر بنەمای بەڵگە و فەکت بیسەلمێنێ کە زمانی کوردی یەکێک لە زمانە دەوڵەمەندەکانی جیهانە؛ ئەم توێژینەوەیە بە دەرەجەی نایاب وەرگیراوە.

ئێمە وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، پیرۆزباییی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە لە خاتوو جیهان بێتووشی دەکەین و هیوادارین بتوانێ سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بێنێت و پتر لە پێشووتر خزمەتی ڕێکخراوەکەی و نەتەوەکەی بکات.⁩

وەڵامێک بنووسە

لطفا نظر خود را وارد کنید
لطفا نام خود را اینجا وارد کنید